ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی جۆزەردان، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدامی زیندانی سه‌قز به‌ناوی “عەباس تالبی”، بۆ دوایین جار ئیجازه‌ی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پی درا و دواتر بۆ به‌ندی تاکەکەسیی گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌باس تالبی” چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش به‌بیانووی ئازاری كچه‌كه‌ی، له شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا زاواكه‌ی له پاركی منداڵانی سه‌قز كوشتووه و دواجار ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیارە بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، سزای لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە جێبەجێ بکرێت و هەوڵی ژمارەیەک کەسی ناسراوی شاری سەقز بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی قوربانییەکە، تاکوو ئێستا بێ ئاكام بووه.
