ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، كه‌م ئه‌ندامانی ئوستانی كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری كه‌م ئه‌ندامان له ئوستانه‌كانی ئه‌راك، كرمان، قوم، ئه‌رده‌بیل و لۆڕستان دژبه قه‌تع كردنی بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ١٤٠٢ خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌م ئه‌ندامانی ئێران له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی پێنج ساڵه‌ی ماده‌ی ٢٧ی یاسای كه‌م ئه‌ندامان له دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خۆیان دا له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه. كه‌م ئه‌ندامانی تاران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م دفته‌ری سه‌رۆك كۆماری، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ قه‌تع كردنی بودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له بودجه‌ی ١٤٠٢ ده‌ربڕی و به واژۆكردنی توومارێك خوازیای بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
