ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له كامیاران و شه‌ش لاوی خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامیاران “دانا قوربانی” لاوی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و برای گیانبه‌ختكردوو “حه‌یده‌ر قوربانی” به لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. هه‌روه‌ها له پیرانشار ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم شه‌ش لاوی ئه‌و شاره‌یان به‌ناوه‌كانی “سه‌دره‌دین قه‌یته‌ران”، “خزر محه‌ممه‌دپور”، “حه‌بیب خوشنوود”، “جه‌ماڵ ڕه‌سووڵ زاده” و “محه‌ممه‌د مه‌حموودفه‌قێ” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و ٧ هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.
