به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه.په.گه”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، سێ شه‌رڤان له هێرشێكی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی “ئێحداس” له شه‌هبا گیانیان به‌خت كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراو، په‌هباده‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان له ناوچه‌ی “ئێحداس”ی شه‌هبا له نزیك شاری عه‌فرین كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ شه‌رڤان گیانیان به‌خت كردووه و دوو شه‌رڤانی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه ئه‌رته‌شی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی ئه‌ردۆغان وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان چڕتر كردووه.
