ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، دایكانی شۆڕشی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی وه‌حشیانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له گۆڕستانی ئایچی له ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی جۆزه‌ردانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه دا هاتووه: “ئێمه وه‌كوو چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به توندی ئیدانه ئه‌كه‌ین و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی بهندكراوانین. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه دا داوا له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بكه‌ن و یاریمان بده‌ن تاكوو ئازایزانمان له زیندان ئازاد بكه‌ین. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه به‌ڵكوو ته‌نیا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شاره‌كانی دیكه‌یان كردووه و ئه‌مه مافی یاسایی خۆمانه. له ڕاستیدا تاوانباری سه‌ره‌كی هێزه ئهمنیهتیهكانن كه ده‌ستیان به خوێنی ڕۆڵه‌كانمان ئالووده‌یه و ئێستا بۆ بێده‌نگ كردنی بنه‌ماڵه جه‌رگ سووتاوه‌كان ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته وه‌حشیانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
