به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێك به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك به ناوی “ڕه‌حیم فه‌یزی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان هه‌ر دوو لاقی به‌سه‌ختی بریندار كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
