به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی شاری سنه له ئاست كه‌می به‌نزین و قه‌ره‌باڵغی به‌نزینخانه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له به‌نزینخانه‌كانی شاری سنه كارتی سووته‌مه‌نی ده‌ست ناكه‌وێت و شۆفێرانی ئه‌و شاره به‌دوای به‌نزین دا سه‌رگه‌ردانن. به‌وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، له هه‌ر پۆمپ به‌نزینێك لانیكه‌م كارتێكی سووته‌مه‌نی ده‌ست ئه‌كه‌وێت به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نزینخانه ده‌ڵێن پشكی به‌نزینی كارتی تا ئێواره كۆتایی دێت. جێگای ئاماژه‌یه كه كه‌می به‌نزین ئاماده‌كردنی مێشكی خه‌ڵكه بۆ گران كردنی نه‌رخه‌كه‌ی و پێشتریش به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی باسیان له سێ نرخی كردنی به‌نزین كردبوو.
