ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی سه‌مه‌ند له مێحوه‌ری خۆی- ورمێ، ٢٣ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه له جاده‌ی نێوان “ئیوئۆغڵی” بۆ جۆڵفا ڕوویداوه و ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری پاش پێكدادان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری وه‌گه‌ڕاوه و ٢٣ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه حه‌وتووی ڕابردووش به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌وارییه‌ك له جاده‌ی خۆی، هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
