“ئەیوب جەوانپوور”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردان، دوای ئەوەی هێزە ئه‌منیه‌تیه‌كان هەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
“ئه‌یووب جه‌وانپوور” پێشتر و لە ڕەوتی خۆپێشاندانەكانی ساڵی ڕابردوو به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو پاش تەواوبوونی قوناغی لێپرسینەوە، بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی ئازاد كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له‌به‌رده‌ست دا نییه.