به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ناوی “فه‌ردین جهوانڕودی” به هۆی نوقم بوون له ده‌ریاچه‌ی زرێبار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فه‌ردین جهوانڕودی” خوێندكاری زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی سنه و خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره تفێ”ی مه‌ریوان بوو كه له‌كاتی مه‌له‌كردن له ده‌ریاچه‌ی زرێبار گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ته‌رمی ئه‌و لاوه پاش چه‌ند كاتژمێر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێراوه دۆزرایه‌وه.