“ڕێتنا ئومیدوار” سیناتۆری هندووستانی ته‌باری مه‌جلیسی سێنای كانادا ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه گه‌ڵاڵه‌ی به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران له‌و مه‌جلیسه په‌سه‌ند كراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندام مه‌جلیسه‌ی كانادا، ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ پێشنیاری به تیرۆریست ناساندنی سپاس پاسداران ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه “ئه‌رده‌شیر زار‌ع زاده” پارێزه‌ری ئێرانی- كانادایی و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤی كانادا كه له لایه‌نگرانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بووه ڕایگه‌یاند: به هیممه‌تی “ڕێتنا ئومیدوار” و چه‌ند كه‌سایه‌تی سیاسی دیكه بڕیاره ڕۆژی ١٢ی ژوون سه‌باره‌ت به دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ مه‌جلسی عه‌وامی كانادا وتوووێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندیان بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به ده‌ست بێنن.
