به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی “سێپهر هیمه‌ت خانی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات، ڕۆژی ١٠ی جۆزه‌ردان هه‌واڵی گیانی له‌ده‌ست دانی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سێپهر هیمه‌ت خانی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” دوو جار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. ناوبراو به‌هۆی درێژه‌دان به چالاكییه‌كانی، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش بۆ جاری سێهه‌م له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌ر و شوێن كرا. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ئیداره‌ی ئیتلاعات په‌یوه‌ندی پێوه گرتوون و ڕایانگه‌یاندووه كه ڕۆڵه‌كه‌یان له ڕووداوی هاتووچۆ كوژراوه و قه‌بره‌كه‌ی له به‌هه‌شتی زارای كرماشان دایه. شایانی باسه كه به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه تازه میدیایی كراوه.
