ئیواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له گونده‌كانی ئالیجان و چه‌تان زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاتنی لافاو له گونده‌كانی چه‌تان و ئالیجان بووه‌ته هۆی ڕووخانی چه‌ند ماڵ و چه‌ندین سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵك له ناو چوون. هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخ و به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانی خه‌ڵك گه‌یشتووه. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو له چه‌ند ئوستانی ئێران لافاو هه‌ڵسا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س.
