کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌ مه‌ریوان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ مه‌ریوان 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی مه‌ریوان به‌ ناوی “ئاره‌ش شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ر، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاره‌ش شه‌ریفی” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و لاوه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌ و مۆبایله‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ زه‌وت كراوه‌.