به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆسیەی “ئیحسان محەممەدی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی شنۆ لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ورمێ ڕەوانەی دادگای تایبەتی تاوانەکانی منداڵان کراوه.
“ئیحسان محەممەدی” زیاتر لە هەشت مانگە لە ناوەندی چاکسازیی ورمێ ڕاگیراوە. ناوبراو لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ورمێ لەو تەمەنەدا بە تۆمەته‌كانی “تێکدانی ئاساییشی وڵات و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان”، هه‌روه‌ها “هاندان و لەنێوبردنی موڵک و ماڵی گشتی”، تۆمه‌تبار كراوه و لەبەر ئەوەی تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵە دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای تاوانکاریی تایبەت کراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئیحسان محەممەدی” ٢١ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.
