به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ردی سه‌ر مه‌زاری “ئومید حه‌سه‌نی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری شاری سنه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه دانرا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌ردی سه‌ر گڵكۆی “ئومید حه‌سه‌نی” قوربانی ده‌ستی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له شاری سنه به به‌شداری بنه‌ماڵه، خزم و كه‌سوكار و بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشێگڕانه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه دانرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئومید حه‌سه‌نی” ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه كوژرا. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ته‌رمه‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه گواسته‌وه و ڕێگه‌یان نه‌دا وێنه‌ی لێ بگرن و مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی ته‌نیا به به‌شداری دوو كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه چوو.
