ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزره‌دان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی سینگانی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوی “محه‌ممه‌د ئالانی” له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “محه‌ممه‌د ئالانی” خێزاندار و باوكی سێ منداڵه و تا ئێستا سێ جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ ئه‌و هاووڵاتیه هاوردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بكات.
