کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ 1

“نایب حاجیزادە”، زیندانی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ، ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێبه‌شكرانی له‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی، سازكردنی په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ له‌ دژی و گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

“نایب حاجیزاده‌”، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی جۆزەردان ساڵی ٢٠١٩ی زاینی له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ١٠ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا كه‌ دواتر ئه‌و سزایه‌ بۆ ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ كه‌م كرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ بە فەرمانی بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوەتەوە.