به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی بانه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، لاوانی شۆڕشگێڕی بانه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره، وێڕای ڕێزگرتن له فیداكارییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.