بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی كه لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانەوە بڵاو بووەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسی پاسگای سنووریی ساوجی، لە هەوڵێکی دژە ژینگەییدا، زۆربەی داری دارستانەکانی ناوچەی “میلەکێ” لە گوندی “ساوجی” سەر بە شاری مەریوانیان بڕیوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئەو شوێنەی کە ئەو کاولکارییەی لێ کراوە بەهۆی نزیکی لە خاڵی سیفری سنوورییەوە، کەس ناوێرێێت سه‌ردانی بكات و فه‌رمانده‌ی ئه‌و پاسگایه‌ش خۆی له به‌رامبه‌ر هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی وڵامده‌ره‌وه نابینێت. جێگایه ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو لایه‌نگرانی ژینگه سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له ئیداره‌ی سامانه سرووشتیه‌كان تۆمار كرد به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرت.