کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ له‌لایه‌ن گرووپی پاژین

ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ له‌لایه‌ن گرووپی پاژین

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌ندامانی گرووپی ژینگه‌یی و شاخه‌وانی پاژین له‌ شاری بانه له‌سه‌ر چیای ئاربابا یادی چوار ئه‌ندامی گیانبه‌ختكردووی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیایان به‌رز ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پاژین، ڕۆژی یەکشەممە ئه‌ندامانی گرووپی شاخەوانی پاژین بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی چوار شاخەوانی کۆچکردووی ئەنجومەنی سەوزی چیا کە هاوینی ڕابردوو لە ڕێگای مەریوان بۆ بانە لە ڕووداوی ھاتوچۆ گیانیان لە دەست دابوو، بەرەو لوتكەی ئاربەبا سه‌ركه‌وتن. به‌شداربووان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی پاراستنی ژینگه‌، به‌ڵێنیان دا ڕێگه‌ و ڕێبازیان درێژه‌ پێ بده‌ن.