ڕۆژی شەممە، ١٣ی جۆزەردان، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “ڕۆژین عەزیمی”، خەڵکی گوندی “ئاخکەند”ی سەر بە شاری دیواندەرە، بەدەستی براکەی کوژرا.
بەپێی زانیارییه‌كان، “ڕۆژین عه‌زیمی” بە لێدانی بەردەوامی چەکووش لەلایەن براکەیەوە به بیانووی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كوڕێك کوژراوە. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، باوک و برای “ڕۆژین” دوای ئەو ڕووداوە دەستبەسەر کراون. هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی “پەرەستوو شه‌هبازی”، دانیشتووی گوندی “میرەکی”، سەر بە شاری دێولان بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرابوو. کوژرانی کچان بە بیانوی شەرفەوە دیاردەییکی زور دژی ئینسانیە کە داب و نەریتی کوون و دواکەتوانەی ناو کۆمەڵ کە لەلایەن دەسەلاتەوە باوه‌شێن دەکرێ تا ئیستا قوربانی زۆری گرتووە.
