له ڕۆژانی ڕابردوودا، شاره‌داری سه‌قز به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ئالاچیقی نێو گۆڕستانی ئایچی و ڕێگری له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ ناو ئه‌و گۆڕستانه بهنێرێكی بڵاو كردۆتەوە. خه‌ڵكی سه‌قز له‌ناڕه‌زایه‌تی به هه‌وڵه‌كانی شاره‌داری بۆ تێكدانی ئه‌و ئارامستانه، بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان بانگه‌وازی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شاره‌داری سه‌قز به بیانووی گۆڕانكاری له گۆڕستانی ئایچی هه‌وڵی داوه ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” بكات. هه‌وڵه‌كانی شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی شاری سه‌قزی لێكهوتهوه و بۆ دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره، بانگهێتشی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هێمنانه‌یان له‌به‌رده‌م شاره‌داری بۆ كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆ له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان بڵاو كرده‌وه.
