کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی نوێی بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ كوردستان

شه‌پۆلی نوێی بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ كوردستان

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری گران كردنی نرخی به‌نزین شه‌پۆلێكی نوێی بانگهێشت كردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسیان ده‌ستپێكردووه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، له‌ نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگهێشتی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان كراون سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چالاكانی ناسراو، ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌وێته به‌رچاو كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” به‌شداریان كردبوو و دواجار كه‌وتبوونه‌ به‌ر لێبوردنی گشتی.