به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له شاره‌كانی سنه، پیرانشار، سه‌قز و بۆكان مه‌زاری قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان گوڵباران كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌شاری سنه ڕۆژی له‌دایكبوونی “سارۆ قه‌هره‌مانی”یان پیرۆز كرد و مه‌زاره‌كه‌یان گوڵباران كرد. له شاری بۆكان بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئازیزانیان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و له‌شاری سه‌قز مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” و قوربانیانی دیكه‌ی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” گوڵباران كرا. هه‌روه‌ها له شاری پیرانشار خه‌ڵكی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “تاهیر عه‌زیری” ڕێزیان له فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.