ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، سووختبه‌رێكی به‌لووچ له مێحوه‌ری ڕوودبار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا و سووختبه‌رێكی دیكه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له قه‌سرقه‌ند به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “بامین جه‌لالی” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له نزیكی پردی “به‌هادۆرئاباد” گیانی له ده‌ست داوه. ناوبراو خێزاندار و خه‌ڵكی ناوچه‌ی “زێهكه‌لووت”ی سه‌ر به شارستانی جازمووریانه و به‌هۆی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیانی له ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سووختبه‌رێك به‌ناوی “عارف دامه‌نی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ری قه‌سه‌رقه‌ند به‌سه‌ختی بریندار و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
