ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، چالاكێكی مافی ژنانی خه‌ڵكی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی به‌ناوی “حه‌میده قه‌دردان” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “حه‌میده قه‌ردان” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه پیشه‌ی ئارایشگهریه و ئه‌كاونته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داخراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
