ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، لاوێكی مێرمنداڵی خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ناوی “كاویان مه‌ولوودی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كاویان مه‌ولوودی” برازای گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا”، “سمكۆ مه‌ولوودی”یه كه له ڕه‌وتی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو. “كاویان” ڕۆژی پێنجشه‌ممه له كاتی گه‌ڕانه‌وه له شاری بۆكانه‌وه بۆ مهاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بیانووی به‌شداری له مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی “سمكۆ مه‌ولوودی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
