به‌پێی ڕاگه‌یاندنی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ده‌زگایی قه‌زایی ڕژیم دوو ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ی به ناوه‌كانی “ئیسماعیل خودایاری” خه‌ڵكی خۆڕه‌مده‌شتی قه‌زوێن و “محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئه‌بوئێسحاقی” خه‌ڵكی شاری لوردگانی سه‌ر به ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری بانگهێشت كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئیسماعیل خودایاری” پێشتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه ئیدارییه‌كان به خانه‌نشینی پێشوه‌خته مه‌حكووم كرابوو و ئه‌مجاره‌ش له‌لایه‌ن دادسه‌رای قه‌زوێنه‌وه بانگهێشت كراوه. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئه‌بوئێسحاقی” كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونی تاوانه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له سه‌ركار ده‌ركرابوو پاش چه‌ند حه‌وته بۆ جارێكی دیكه بانگهێشتی دادگای شاری كورد كراوه.
