كارناسێكی بواری زه‌مین ناسی زانكۆی تاران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی وشكه‌ساڵی سه‌ختی ساڵانی ئه‌و دوایانا له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، نێو ملیۆن كه‌س له داهاتوویه‌كی نزیك دا ناچار به كۆچكردن بۆ ئوستانه‌كانی دیكه ده‌بن.
“مێهدی زار‌ع” مامۆستای زانكۆی تاران له وتوووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد وتوویه، وشكه‌ساڵی له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به ئاستێكی مه‌ترسیدار گه‌یشتووه و زۆربه‌ی بیره‌كانی ئاو وشك بوون و زیاتر له ١٣ شارستانی ئه‌و ئوستانه له‌گه‌ڵ كه‌م ئاوی سه‌خت به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی قسه له زلهێزبوونی خۆیان ده‌كه‌ن له‌حاڵێكدا نه‌یاتوانیوه حه‌قاوه‌ی خه‌ڵكی سیستان و به‌لووچستان له حكوومه‌تی تالیبان وه‌ر بگرن و دوور نییه شه‌ڕێكی سه‌خت و درێژماوه له نێوان هه‌ر دوولا بێته ئاراوه.
