ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، ژنە زیندانییەک بە ناوی “زیبا ئیختیاری”، خەڵکی بۆكان كە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە ڕەزامەندیی بنەماڵەی قوربانی لە لەسێدارەدان ڕزگاری بوو و ئازاد كرا.
بە پێی زانیارییه‌كان، “زیبا ئیختیاری” پاش دوو ساڵ و شەش مانگ به‌ندكران لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوە. ناوبراو کە یەکێکە لە قوربانیانی هاوسەرگیری منداڵان بووه، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی ده‌ستبه‌سه‌ر و لەلایەن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.