ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، خوێندكارانی زانكۆی عیلم و سه‌نعت دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خوێندكارانی زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان تراكت و به‌یاننامه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی و له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوان نیشان داوه. شایانی باسه كه خوێندكارانی ناڕازی وێنه‌ی ئێعدامكراوانیان له سه‌رانسه‌ری زانكۆ بڵاو كردۆته‌وه و خوازیای ڕاگرتنی سزای ئێعدام له ئێران بوون.