کۆماری ئیسلامی لە هەمانحاڵدا کە لەگەڵ دەوڵەتانی ئیمپڕیالیستی و سەرمایەداری خەریکی بە قەولی خامنەیی تەقیەی سیاسی، واتە سازانی داماوانەیە، لە نێوخۆی وڵاتدا لە بەرانبەر کرێکاران، بنەماڵەی گیانبەختکردوان، خوێندکاران و خانەنشیناندا ئاستی وەحشیگەری خۆی بەرزکردۆتەوە. بەڵام هەموو کردارێکی بە توندی بەشێوەی خەبات و ناڕەزایەتی وڵامی وەرگرتۆتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٩ ی مانگی جۆزەردان قازیەکانی پەروەندەی ٩ چالاکی کرێکاری و مەدەنی دەستبەرکراوی ڕۆژی ٢٧ ی مانگی گوڵان بارمتەی قورسی چەند ملیارد تمەنیان بۆ لەبەرچاو گرتن.
کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدواللە خەیرئابادی، سیراوان مەحمودی، ئێقباڵ پێشکاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحمودی و حەبیب کەریمی لە سنە بە هۆکاری کۆبوونەوە لە ماڵی کەسوکاری هومون عەبدوالاهی، گیانبەختکردوی شۆڕشی ژینا، دەستبەسەر کران. پەروەندەسازی بۆ ئەم هەڵسوڕاوە خۆش نێوانە تەنیا بەم هۆکارە بەڕێوەچووە تا بنەماڵەی گیانبەختکردوان و تێکۆشەران لە دەربڕینی هاوخەمی و هاوهەنگاوی لەگەڵ ئەوان بترسێنن. بەڵام کاردانەوەی بنەماڵەکان و بەتایبەت دایکان و ژنان و پیاوانی تێکۆشەر بە زیادکردنی سەردان و چوون بۆ پرسەکانیان خۆی پڕۆسەی دروست بوونی شێوەیەک ڕێکخراو بووە. بۆ نمونە بنەماڵەی گیانبەختکراوان لە سنە، دێگولان و دیواندەرە لەگەڵ باقی ژنان و پیاوانی ناڕازی هەینی هاوپشتییان ڕاگەیاندوە، سەردانی یەکتر دەکەن، لەسەر گڵکۆی ئازیزان و شۆڕشگێڕان کۆدەبنەوە و لەگەڵ ئاڕمانەکانیان پەیمان نوێ دەکەنەوە کە درێژەدەری ڕێگای خەباتیانن. بنەماڵەکان و هاوڕیکانیان ناوی ئیبتیکاری” هەینی هاوپشتی” یان لە جومعەکانی هاوپشتی لە زاهیدان و باقی شارەکانی ئوستانی سیستان و بەلوچستان وەک ئیلهام و سەرمەشق وەرگرتوە.
ڕۆژی هەینی ٥ ی مانگی جۆزەردان، بەرانبەر لەگەڵ ٢٩ ی مانگی مەی ٢٠٢٣ خەڵکی چەند شار لە ئوستانی سیستان و بەلوچستان بۆ ٣٤ مین حەفتەی پشتی سەری یەک بە دروشمی خەباتکارانە لە شەقامەکاندا ڕیژە ڕۆیشتن. ئەوان ئەم دروشمانەیان وتەوە:” ئەم گشتە ساڵە جەنایەت مردن بۆ وەلایەت،” ” زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێت،” ” بەسیجی سپاهی ئێوە داعشی ئێمەن،” ” سوێندم بە خوێنی یاران ڕاوەستاوین تاپایان.”
بێجگە لەم خەبات و تێکۆشانانە دەبێ ئاماژەش بە ناڕەزایەتی، مانگرتن، کۆبوونەوە و ڕێپێوانی ناڕەزایەتی کرێکاران، خوێندکاران و خانەنشینانی کرێکاری لەم حەفتانەی ڕابردوشدا بەکەین. ڕۆژی ٩ ی مانگی جۆزردان کارمەندانی شیرکەتی فولادی گندەلەی بەردی ئاسنی مادکوشی بەندەر عەباس، سێهەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان بۆ دەستەبەرکردنی داخوازیەکانیان نایەپشت سەر. ئەوان کە لە ناوچەی تایبەتی ئابووری و بێبەش لە هەموو جۆرە پشتیوانیەکی یاسایی کاردەکەن، سەبارەت بە بارودۆخیان و کەمی حەقدەستەکانیان ناڕازین. ڕۆژی هەشتی جۆزەردان کرێکارانی مەعدەنی بەردی نەفلین سینیت کلیبر دووهەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان بۆ زیادکردنی حەقدەست درێژە پێدا. ڕۆژی دووشەممە ٨ ی مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢ خانەنشینانی مخابراتی شارەکانی تەورێز، مەریوان، ئیسفەهان، لورستان، ئیلام، کرماشان، مەشهەد و چەند شاری تر لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە داخوازیەکانیان، وەک زیادکرانی حەقدەست، دابینکردنی بیمەی دەرمانی و کۆتایی هێنان بە دزیەکان سەرلەنوێ دەستیان کردوە بە کۆبوونەوە. ڕۆژی شەممە ٦ ی جۆزەردان، کرێکارانی هێڵ و ئەبنیەفننی ڕێگای ئاسنی شوماڵ غەرب” لە تاجیکستانەوە تا میانە” و لە یەکەمی جۆزەردان دا کرێکارانی پارێزەری هێڵ و ئەبنیەفننی ڕێگای ئاسنی قوم بۆ زیاد کرانی حەقدەست و گەڕانە بۆسەر کاری ٢٥ کرێکاری هاوکاریا کە دەرکراون مانیانگرت. خانەنشینان لە درێژەی یەکشەممە ناڕەزایەتیەکاندا بە دروشمی” دەوڵەت جەنایەت دەکا مەجلیس پشگیری دەکا” درێژەیان بە ناڕەزایەتیەکانیان دا.
خوێندکارانیش لە چەندین زانکۆدا لە ناڕيزایەتی سەبارەت بە ئێعدامەکان، بێبەش کردنی خوێندکاران لە چوون بۆسەر کلاسەکان، خابگا و هەروەها دەرکرانی بە کۆمەڵی خوێندکاران ئاکسیۆنی وەک مانگرتن لە حەوشەی زانکۆکانیان بەڕێوەبرد.
ئەو هەواڵانەی کە ئاماژەیان پێدرا، تەنیا بەشێک لە ناڕهزایەتی، مانگرتن و خەباتێکن کە لە حەفتەکانی ڕابردوودا ڕوویان داوە. ئەم ناڕەزایەتیانە نیشانی ئەدەن کە حەق بە لاوانی ڕەشت بوو کاتێک ڕۆژی یەکی مانگی جۆزەردان هاواریان دەکرد:” ئێعدام، قەساس، ئەشکەنجە ئیتر کاریگەری نەماوە، ئەی کۆماری ئێعدامی ئیتر کارت تەواو.”
PAGE \* MERGEFORMAT 4