بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی “ئەمین حەیدەری” کە خاوەن ناسنامەی وڵاتی فه‌ڕانسه و دانیشتووی شاری به‌نده‌رعه‌باسه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دوای شه‌ش مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركردن هێشتا چاره‌نووسی ناڕوون و نادیاره.
“ئەمین حەیدەری”، هاووڵاتییی ئێرانی – فەرانسه‌وی، ٦ مانگ لەمەوبەر کاتێک لە گەشتێکی دەرەوەی ئێران‌دا گەڕایەوە بۆ ئەو وڵاتە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەندەرعەباس لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و تاكوو ئێستا به‌بێ هۆكار له زیندان دا ڕاگیراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به بیانووی به‌شداری كردنی له ناڕه‌زایه‌تی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتیه و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌ی دا گرتووه و تۆمه‌تی “پاڵپشتی دارایی له ئۆپۆزۆسیۆنیان” خستۆته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی.
