ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاره‌كانی كرماشان، ئیلام، ورمێ و مه‌ریوان هاوكات له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، شیراز، ئه‌هواز، شاری كورد، خۆڕم ئاوا، ئه‌راك، به‌نده‌رعه‌باس و ئیسفه‌هان دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه سه‌رانسه‌ریه دروشمه‌كانی “هه‌زینه‌كان دۆلاریه، حه‌قده‌سته‌كان ڕیاڵیه”، “زۆڵم و سیته‌م كافیه، سفره‌كه‌مان خاڵیه” و “كرێكار، خانه‌نشینكراو، یه‌كگرن، یه‌كگرن”یان به‌رز كرده‌وه.
