ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی جۆزره‌دان، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری نه‌وت و گازی ڕۆژئاوای ئێران له شاری ئیلام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ئیلام خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی ڕه‌سمی نه‌وت و گاز و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.
