ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، کۆمەڵێک له ئەندازیارانی خەڵکی سەقز، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌یرانی ئابووری و سه‌ختی ژیان له‌به‌رده‌م بینای نیزام موهه‌ندسی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
بە وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، بەهۆی ناكۆكی نێوان به‌رپرسانی ئه‌و ڕێکخراوە، لەم بارودۆخە خراپە ئابوورییه دا ڕێكخراوی نیزام موهه‌ندسی زۆرجار ئه‌ركی بیناسازی له شاره‌كان بە کۆمپانیا یان ئەندازیارانی غەیره دەسپێرێت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بیناکان کوالێتیان خراپ بێت و پارێزراو نەبن و هه‌روه‌ها ئه‌ندازیارانی سه‌قزی بێكار بمێنن.
