سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢، سزای سێدارەی “حسێن سوڵتانیان” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەرابلەی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، “حسێن سوڵتانیان” دە ساڵ لهوهپێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قهزایی حکوومەتهوه سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. سهپاندنی ئهو حوكمه لهلایهن ڕژیمهوه له حاڵێكدایه كه ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دەیان جار بەشداری خۆی لە کوشتنی کوژراوهكه ڕەت کردووەتەوە و بەهۆی ناڕوونی چارەنووسی، نامەی بۆ ئەو دادوەرە کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندووە نووسیوە و داوای کردووە سزای سێدارەکەی جێبەجێ بکات.
