شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كاتێك له ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ركه‌وت، هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته له شاری عه‌فرین ده‌ستیان كرد به ته‌قه‌ی خۆشی و به‌هۆیه‌وه منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا و چه‌ن ژن بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فۆرات، هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له گه‌ڕه‌كی مه‌حموودییه‌ی شاری عه‌فرین پاش براوه‌بوونی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ته‌قه‌ی خۆشیان كردووه و به‌هۆیه‌وه منداڵ كوژراوه و چه‌ند ژن به‌سه‌ختی بریندار بوون. پاش ئه‌و ڕووداوه بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌ڵام چه‌كدارانی ئیسلامگه‌را هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.
