ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٧ و ٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، دوو كرێكاری سیمبان له فه‌لاوه‌رجان و كرێكارێكی شاغڵ له توونێلی ئۆتووبانی تاران- شومال به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار بوون و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری شیركه‌تی بڵاوكردنی كاره‌بای شارستانی فه‌لاوه‌رجان له ئوستانی ئیسفه‌هان به‌ناوه‌كانی “مه‌نسوور سه‌یفووری” و “كازم باقری” له كاتی كاركردن له‌سه‌ر تیری چرای به‌رق له ناوچه‌ی “پیربهكران” تووشی به‌رق گرتوویی بوون و “مه‌نسوور سه‌یفووری” گیانی له‌ده‌ست دا و “كازم باقری” به‌سه‌ختی بریندار بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵی شاغڵ له توونێلی ئۆتووبانی تاران- شومال له كاتی كاركردن دا به‌هۆی ڕووخانی به‌رد به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست دا.
