ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كارمه‌ندانی ئیداره‌ی پۆستی سنه دژ به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارمه‌ندانی ئیداره‌ی پۆستی سنه له ئاست پێ نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو كارمه‌ندانی پۆستی سنه ده‌ستیان له كار كێشاوه و هیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كیان پێشكه‌ش به خه‌ڵك نه‌كرد و به‌و جۆره ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست باروودۆخی خراپی ژیان نیشان دا.
