ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، بنەماڵەی دادخوازان له شاره‌كانی بۆكان و كه‌ره‌ج بە چاندنی نەمام یادی “شەهریار محەممەدی” و “سپهر ئەعزەمی” قوربانیانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”یان بەرز ڕاگرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێوارەی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ “شەهریار محەمەدی” ناڕازیی خەڵکی بۆكان، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد و ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١، “سپهر ئەعزەمی”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج کە لە کاتی ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفیدا به‌شداری كردبوو، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بە سەختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نەخۆشخانەی مەدەنی کەرەج گیانی به‌ختكرد.
