به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری شنۆ بۆ نه‌غه‌ده هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕووداوه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری و بارهه‌ڵگرێك له نزیك گوندی “جاشیران” ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی جاده‌یی، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ناستانداراد، خراپی ڕێگه و بان و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنمایه‌كان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆوه له ئێران.
