له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “به‌شیر نووری” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتیه له شارۆچكه‌ی سپا و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان بۆ گرتووخانه گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو ڕۆژی ٦ی جۆزه‌ردان له په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه كه له گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه ڕاگیراوه.
