“کامەران موئمنی” و کوڕەکەی “زاهیر موئمنی” کە لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” دا لە مەهاباد دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئهو شارهوه هەر یهكهو سزای ٧ ساڵ و سێ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوه.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهاباد بۆ تۆمەتی “گردبوونەوە و ئاژاوەگێڕی” سزای سێ ساڵ و هەشت مانگ زیندان و بۆ تۆمەتی “دروستکردنی نارنجۆکی دەستی” سزای سێ ساڵ و ٧ مانگ بەندکردنی بەسەر “کامەران موئمنی” تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕەکەی “زاهیر موئمنی” تەمەن ٢٥ ساڵدا سەپاندووه. بهپێی یاسای ڕژیم، زۆرترین ماوەی سزای سەپێندراو بەسەریاندا واتە ماوەی سێ ساڵ و ٨ مانگ ئهچێته بواری جێبهجێ كردنهوه. شایانی باسه كه ئهو دوو هاووڵاتییه ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەهاباد لهلایهن ناوهنده ئهمنیهتیهكانهوه دەستبەسەر کرابوون.
