کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ تاڵان بردنی ١٥٠٠ وه‌ره‌قه‌ی سۆربی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام ڕه‌زا له‌ كرماشان

به‌ تاڵان بردنی ١٥٠٠ وه‌ره‌قه‌ی سۆربی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام ڕه‌زا له‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی ١٥٠٠ وه‌ره‌قه‌ی سۆربی یه‌ك و نیو تۆنی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام ڕه‌زایان به‌تاڵان بردووه‌ و گیانی كادری ده‌رمانیان خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ئه‌و ١٥٠٠ وه‌ره‌قه‌ی سۆربه‌ بۆ ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ تیشكه‌ مه‌ترسیداره‌كان و درووست بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ دابین كرابوو، به‌ڵام به‌كرێگیراوانی ڕژیم به‌ بیانووی چاككردنه‌وه‌ی ژووری ڕادیۆگرافی ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئه‌و تاڵانكاریه‌ و ماوه‌ی دوو مانگه‌ كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه جه‌سته‌یان له‌ ژێر كاریگه‌ری تیشكی مه‌ترسیدار دایه‌.