به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه لەلایەن ھێزە سەرکوتکەرەکان و بەشی شارەوانیی شاری سه‌قز، پیلانێک بۆ کوێرکردنەوە یان لابردن و نەھێشتنی مەزارەکەی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” بەڕێوە دەچێ.
بەپێی زانیارییەکان، شارەداریی شاری سەقز، فەرمانی دەرکردووە کە دەرکی سەرەکی و گەورەی سەرقەبرانی ئایچی ببەسترێ و ھیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە کە ماشێن بباتە ناو ئه‌و قه‌برستانه. ئەمەش پیلانێکە بۆ ئەوەی ئیتر كه‌س نەچێت بۆ سەر قەبران و ڕێگه له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زای گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری به‌گرن. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شاره‌داری سه‌قز ده‌یه‌وێت به بیانووی سازكردنی پیاده‌ڕه‌وێك له نێو قه‌برستانی ئایچی كێل و مه‌زاری “ژینا” تێك بده‌ن.