کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شنۆ

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شنۆ 1

“فەخرەدین ئیبراهیمی”، کوڕی “مەحیەدین ئیبراهیمی” زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراو” لەلایەن لقی ١١٣ی دادگای کەیفەری ٢ی بەهەشتیی ورمێ، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگا ئەم حوکمەی بە تۆمەتی “شکاندنی دەرگای پاسەوانیی دادگای پێداچوونەوە” و بە پشتبەستن بە ماددەی ٦٨٧ی یاسای سزای ئیسلامی، بەشی تەعزیرات بۆ “فەخرەدین ئیبراهیمی” دەر کردووە. هەروها دادگا بە پشتبەستن بە ماددەکانی  ٤٦، ٤٨، ٥١، ٥٢ و ٥٤ یاسای سزای ئیسلامی پەسەندکراوی ١٣٩٢ ئەو حوکمەی بۆ ماوەی یەکساڵ هەڵپساردووە. “فەخرەدین ئیبراهیمی” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١ ڕۆژێک پێش لەسێدارەدرانی باوکی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.