کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بایکۆتی فێستیڤاڵی حکوومه‌تی مۆسیقای لەیلاخ لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان کە پێشتر بۆ ڕێگڕیكردن لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی حکوومەتی “مۆسیقای لەیلاخ” و هەوڵی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، داوای بایکۆتکردنی ئەم فێستیڤاڵەیان کردبوو، بە ئامادەنەبوونیان لەو ڕێوڕەسمەدا، وڵامێكی ڕوونیان بە دەسەڵاتداران دایەوە.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، سپای پاسداران بە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی کەم لە به‌كرێگیراوان لە شارەکانی نزیکەوە هەوڵی بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمەیان داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. هاوکات لەگەڵ ئەم فێستیڤاڵە کە لەلایەن دامودەزگاکانی سەر بە ڕژیمه‌وه‌ بە بیانووی زیندوو ڕاگرتنی مۆسیقای ڕەسەنی کوردی ڕێكخراوه بوو خەڵکی کوردستان دەپرسن چونە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر گەنجی ئازادیخوازی کوردستانی بۆ سەلماندنی سەرەتایی ترین مافە کانی خویان لەلایەن ئەم  رژیمەوه‌ کوژران، ئیعدام کران و ئیستایش ژمارەییکی بەرچاویان لە زیندانەکان لە ژیر ئەشکنجە و ئەزیت و ئازاردان؟ بویە بایەخێک بۆ ئەم پروپاگەندە دروینانەی کۆماری ئیسلامی نادەن و ریسوای دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری سه‌رده‌شت

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “كه‌ماڵ لوتفی” له‌ زیندانی قوروه‌

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچستان دژبه‌ تاڵانكردنی مه‌عده‌نی ته‌فتان

-

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی حكوومه‌ت له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بانگكرانی “له‌یلا میرغه‌فاری” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپا

-

په‌روه‌نده‌سازی نوێ بۆ “عه‌لی حاجی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ جۆڵفا

-