ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، پۆلیسی شای بێڕن له وڵاتی سویس ١٤ لاوی كورد كه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه هێرشی عێراق بۆ سه‌ر كه‌مپی مه‌خموور به‌شداریان كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش هێرشه‌كه‌ی ئه‌رتشه‌ی عێراق بۆ سه‌ر دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور بزووتنه‌وه‌ی لاوانی كورد چه‌ندین چالاكیان به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كرده‌وه دڕندانه‌یه ئه‌نجام دا. یه‌كێك له‌وم وڵاتانه، سویس بووه كه لاوانی كورد له چه‌ند شار له‌وانه بێڕن كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام پۆلیس له‌سه‌ر سكاڵای بالوێزخانه‌ی عێراق ١٤ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی لاوانی كورد له ئورووپا هه‌ڕه‌شه‌ی له پۆلیسی سویس كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ١٤ كه‌سه ئازاد نه‌كرێن چالاكییه‌كانیان به‌رینتر ده‌كه‌ن.
